May 03, 2025 20:41 Asia/Tehran
  • 60%ی منداڵانی غەززە تووشی بەدخۆراکین

سەرچاوە پزیشکییەکان لە کەرتی غەززە ڕایانگەیاند، بەهۆی نەبوونی خۆراک و دەرمان لە ناوچەکە و بەردەوامی گەمارۆدانی غەززە لەلایەن ڕژێمی زایونییەوە، 60%ی منداڵان تووشی بەدخۆراکیی بوونە.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکانی غەززە وتی: نزیکەی 60 هەزار منداڵی فەلەستینی لە غەززە بەهۆی ئەو گەمارۆیەی ڕژێمی زایۆنیستی سەپاندوویە بەدەستی بەدخۆراکییەوە دەناڵێنن و  ئەو ناوچەیە  بەهۆی گەمارۆدانەوە ڕووبەڕووی برسێتی  بووەتەوە. ئەو بەرپرسەی بەشی  تەندرووستی لە کەرتی غەززە باسی لەوە کرد کە بەهۆی دژایەتی ڕژێمی  زایونی  بۆ چوونەدەریان  لە کەرتی غەززە ڕێژەی مردنی تووشبووانی نەخۆشی گورچیلە زیادی کردووە. داوا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەین کە بەپەلە هەنگاو بنێن بۆ ڕاگرتنی  جەنایەتەکان و کۆتایی هێنان بە گەمارۆدانی غەززە.  ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، بەم نزیکانە سیستەمی تەندروستی لە کەرتی غەززە بە تەواوی دەڕووخێتو لەناو دەچێت .

سەرپەیڤ