زیاتربوونی ژماری شەهیدانی غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i438579-زیاتربوونی_ژماری_شەهیدانی_غەززە
وەزارەتی تەندرووستیی غەززە باسی شەهید و برینداربوونی ١٩٠ فەلەستینی لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوویدا کردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 06, 2025 12:27 Asia/Tehran
  • زیاتربوونی ژماری شەهیدانی غەززە

وەزارەتی تەندرووستیی غەززە باسی شەهید و برینداربوونی ١٩٠ فەلەستینی لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوویدا کردەوە.

ئەم وەزارەتخانەیە جەختیشی لەوە کردەوە کە ژمارەیەک قوربانی لە ژێر داروپەردووی ماڵ و باڵاخانە ڕووخاوەکاندا ماونەتەوە و تیمەکانی فریاگوزاری و ئاگرکوژێنەوە دەستیان ناگەتە ئەو تەرمانە. وەزارەتی تەندروستیی غەززە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە لە ٧ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ـەوە کۆی گشتی شەهیدانی ئەم شەڕە بۆ ٥٢ هەزار و ٦١٥ کەس زیادی کردووە و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتۆتە ١١٨ هەزار و ٧٥٢ کەس.  سەرەڕای تێپەڕبوونی چەند مانگێک بەسەر دەستپێکرانی شەڕی دژ بە کەرتی غەززە، ڕژێمی زایۆنی ئێستایش بەردەوامە لە پەلاماری هەموو ڕۆژەی، ئەو پەلامارانەی کە زیاتر خەڵکی مەدەنی و بەتایبەت ژنان و منداڵان دەکەنە قوربانی.