یونیسێف : سەتی ٩٠ ی دانیشتووانی غەززە ئاوی خواردنەوەیان دەس ناکەوێ
سەندوقی مناڵانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان یونیسێف سەبارەت بە قەیرانی بێ وێنەی ئاو لە کەرتی غەززە هۆشداری دا.
یونیسێف لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە کەمبوونی زۆری ئاو لە کەرتی غەززە گەیشتووەتە قۆناخێکی قەیراناوی وسەتی ٩٠ی حەشیمەتی ئەم ناوچە بێوەرین لە ئاوی خواردنەوەی خاوێن . لەم بەیاننامەیەدا هاتووە کە نزیک بە ٦٠٠ هەزار کەس لە نوامبەری ٢٠٢٤ بۆ ماوەیەکی کۆرت ئاوی خواردنیان دەس کەوت ، بەڵام دیسان بڕا. بەپیی ئەم بەیاننامەیە ،ژێرخانەکانی ئاوی گەیاندنی غەززە زۆربە توندی زیانی وێ کەوتووە ولەدۆخی ئێستاکە دا وەڵامدانەوە بە نیاز وپیداویستیە سەرەتاییەکانی خەڵک ئەگەریی نیە.
بەرئاوردوخەمڵاندنی ڕێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان پیشان ئەدات کە یەک پوینت هەشت ملیۆن کەس، زیاتر لە نێوەیەک لەوان منداڵ، بە ئاو، خزمەتەکانی تەندروستیی ویارمەتیە پزیشکیەکان پێویستیان هەیە . پچڕانی کارەبا لە سەرانسەری غەززەیش دۆخەکەی شپرزەتر وشڵەژاوتر کردووە وبووەتە هۆی ڕاگیرانی چالاکیەکانی ژیان وەکوو شیرین کردنی ئاو لەم ناوچەیە. یونیسێف و ڕێکخراوەکانی تری مرۆڤ دوستانە خوازیاری چارەسەر کردنی خێرای قەیرانی مرۆڤی لە غەززە بوون . ئەم هۆشداریدانانە لە دۆخێکدا دەرکراوە کە کەرتی غەززە هەروا لە ژێر گەمارۆی توند دایە ودەسڕاگەیشتنی ڕێکخراوەکانی فریاگوزاری بە خەڵک ، لەگەڵ بەرتەسکی بەربڵاو لە لایەن هێزە داگیرکەرەکان ڕووبە ڕوون. زۆرێک لە ناوچەکانی غەززە توشی کەمبوونی مادەی خواردەمەنی ،دەرمان وخزمەتەکانی تەندروستین و ڕێکخراوەکانی فریاکەوتنی نێودەوڵەتی لە ناتەوانی وناکارامەیی لە دابەشکردنی کارێگەری یارمەتیەکان هەواڵ ئەدەن .