ئەلهیندی : ڕاگرتنی هەمیشەیی شەڕ مەرجی ئازاد کردنی هەموو گیراوانی زایۆنیە
جێگری سکرتێری گشتیی جیهادی ئیسلامی پیداگرت هەموو گیراوانی زایۆنی تەنیا لە کاتێک ئازاد دەکرێن کە شەڕ بۆ هەمیشە کۆتایی بێت وداگیرکەران بە شێوەی تۆکمە و تەواو لە غەززە بڕۆنە دەرێ.
دوابەدوای ڕاگەیاندنی هەواڵی ئەنجام دانی وتووێژی ڕاستەوخۆی تازەی نێوان بزوتنەوەی حەماس وئەمریکا وهەروەها ڕەزامەندی ئەم بزوتنەوەیە لەگەڵ ئازاد کرانی گیراوانی دوو ڕەگەزنامەیی زایۆنیستی - ئەمریکایی ، محەممە د ئەلهیندی ، جێگری سکرتیری گشتیی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین ڕایگەیاند خۆڕاگری هیچ گیراوێکی زایۆنیستی دیکە کە لە غەززەن، ئازاد ناکات، مەگەر ئەوەی کە ئەمریکا و نێوبژیوانە ناوچەییەکان ، ڕژێمی زایۆنی ناچار بکەن بە قەبوڵ کردنی ڕێککەوتنی ئاگربڕ بەپیی چوونەدەری تۆکمە وتەواوی هێزە داگیرەکەرەکان لەکەرتی غەززە وڕاگرتنی هەمیشەیی شەڕ. ئەلهیندی لە بارەی دۆخی ٥٩ گیراوی زایۆنی زێندوو یان مردوو کە هێشتا لە بەندی خۆڕاگری لە غەززە دان وتی: ئێمە ئەم کارتەی گیراوان کە لە دەستی خۆڕاگری دایە بەر نادەین وئامادەین ڕێککەوتنێکی گشتداگر جێبەجێ بکەین، ئازادی هەموو گیراوانی زایونی لەبەرامبەر کۆتایی تۆکمە وتەواوی شەڕ وچوونەدەری بە تەواوی زایۆنیستەکان لە کەرتی غەززە.