May 12, 2025 14:20 Asia/Tehran
  • شەهیدکرانی ٣٣ فەلەستینی تر لە غەززە / ژماری شەهیدان گەیشتووەتە نزیکەی ٥٣ هەزار کەس

لە درێژەی پەلامارە دڕندانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کەرتی غەززە ژماری شەهیدانی ئەم ناوچە گەیشتە ٥٢ هەزارو٨٦٢ کەس .

وەزاڕەتی تەندروستی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٣ فەلەستینی لە کەرتی غەززە شەهید و٩٤ کەسی تر بریندار بوون .

بە یانی ئەمڕۆ هەروەها لە ڕەوتی بومبارانی قۆتابخانەی ئاوارەکان لە شاری جبالیا لە باکووری کەرتی غەززە لانی کەم ١٧ کەس شەهید وژمارەیەکی تریش برینداربوون . لە کاتی دەسپێکرانی قۆناخی نوێ دەستدرێژکاریەکان بۆسەر غەززە لە بەرواری ١٨ی مارسی ٢٠٢٥ هەتا کۆ ئیستاکە دوو هەزارو٧٤٩ کەس شەهید و٧ هەزار و٦٠٧ کەسیتریش برینداربوون . 

سەرپەیڤ