حەماس: شەڕی بەدژی داگیرکەران تا کۆتایی داگیرکاری بەردەوام دەبێت
بزووتنەوەی حەماس ڕۆژی نەکبەتی بە خاڵێکی ڕەش لە مێژووی مرۆڤایەتی ناوبرد و جەختی لەوە کردەوە کە شەڕی داگیرکەران تا کۆتایی داگیرکاری بەردەوام دەبێت.
جیهاد تەها، وتەبێژی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس لە بەیاننامەیەکدا لە ساڵیادی نەکبەتدا جەختی لەوە کردەوە کە ئەم ڕۆژە وەک پەڵەیەکی ڕەشی مێژووی مرۆڤایەتی و پەڵەی شەرمەزاری لە ڕووی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەمێنێتەوە. ناوبراو وتیشی : خەبات لە دژی داگیرکەران هەتا گەڕانەوەی تەواوی مافە نەتەوەییەکانی گەلی فەلەستین و کۆتایی هاتنی داگیرکاری بەردەوام دەبێت. تەها بە ئاماژەدان بە درێژەی دەستدرێژیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە وتی: درێژەی تاوانەکان، کۆمەڵکوژییەکان، شەڕی جینۆساید و گەماروی خۆراک هەمووی بە تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی دادەنرێت، بەڵام ئەم کردەوانە هەرگیز ئیرادەی گەلی فەلەستین تێک ناشکێنێ .