گریانی نوێنەری فەلەستین لە ئەنجومەنی ئاسایش لەبەر ڕەنج و ئازاری دانیشتووانی غەزە
May 29, 2025 16:26 Asia/Tehran
نوێنەری هەمیشەیی فەلەستین لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە دوایین ڕووداوەکان لە ناوچەکانی فەلەستینی کاتی قسە کردن سەبارەت بە ڕەنج و ئازاری فەلەستینیەکانی دانیشتووی غەزە گریا .
ڕیاز مەنسوور بە گریانەوە وتی : وێنەی دایکانی فەلەستینی کە منداڵانی بێ گیانی خویانیان لە ئامێز گرتووە و لە گەڵیاندا قسە دەکەن و داوای لێبوردنیان لێ دەکەن وێنەگەلێکی تەحەموڵ نەکراوە . نوێنەری هەمیشەیی فەلەستین لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتیشی ئاگر و برسییەتی منداڵانی فەلەستینی گەمارو داوە . ئێمە نامانەوێ منداڵەکانمان ئەو کارەساتە و ئەو دڕندەکارییەی لە لایەن کەسانێکەوە ئەزموون بکەن کە بانگەشەی خەبات بە دژی دڕندەکاری دەکەن