حوزه‌یران 08, 2025 13:10 Asia/Tehran
  • ژماری شەهیدانی غەززە بەرزبووەوە

لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٠٨ فەلەستینی بە هۆی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنییەوە شەهید بوون.

وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین ڕایگەیاند کە ٥ کەسیش لە ناوەندەکانی دابەشکردنی یارمەتییەکاندا شەهید بوون و زیاتر لە ١٢٣ کەسی دیکەش بریندار بوون. تا ئێستا ١١٥ کەس لە ناوەندەکانی دابەشکردنی هاوکارییەکان شەهید بوون و زیاتر لە ١١٠ کەسیش بریندار. ژمارەی شەهیدانی هێرشەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە لە ٧ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە گەیشتووەتە ٥٤ هەزار و ٨٨٠ کەس. ژمارەیەک لە قوربانییان هێشتایش لە ژێر داروپەردووی بیناکان یان لەسەر شەقامەکاندا ماونەتەوە.

سەرپەیڤ