حوزه‌یران 29, 2025 15:27 Asia/Tehran
  • ئانڕوا: سیستەمی دابەشکردنی یارمەتییە مرۆییەکان لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە کەرتی غەززەی کردۆتە گۆڕەپانی کوشتن!

ئاژانسی فریاگوزاری پەنابەرانی فەلەستینی ڕایگەیاند کە سیستەمی دابەشکردنی یارمەتییە مرۆییەکان لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە کەرتی غەززەی کردۆتە گۆڕەپانی کوشتن!

 ئانڕوا هەروەها ڕایگەیاند لە مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 400 کەس دوای دەس بەکار بوونی سیستمی نۆێ دابەشکردنی یارمەتی مڕۆڤدۆستانە بە هۆی برسێتی گیانیان لەدەستداوە. پێویستە بگەڕێینەوە بۆ سیستەمی یارمەتی مرۆیی بە ناوبژیوانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کۆتاییهێنان بەم دۆخە کارەساتبارە.

هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە کە پێویستمان بە ئاگربەستی خێرا و هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر غەززە هەیە بۆ ئەوەی سیستەمی دابەشکردنی یارمەتییە مرۆییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەستپێبکرێتەوە.

 

سەرپەیڤ