ئەبوعوبەیدە: هێزی ئیسراییلی زیاتر لە غەززە دەگرین
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i439957-ئەبوعوبەیدە_هێزی_ئیسراییلی_زیاتر_لە_غەززە_دەگرین
وتەبێژی گوردانەکانی قەسام وشداری دا لە حاند مانەوەی هیزی زایۆنی لە نێو غەززە پاش هەڵمەتە هایبریدییەکەی شەوی ڕابردوو.
(last modified 2025-07-08T12:29:36+00:00 )
ته‌مووز 08, 2025 09:43 Asia/Tehran
  • ئەبوعوبەیدە: هێزی ئیسراییلی زیاتر لە غەززە دەگرین

وتەبێژی گوردانەکانی قەسام وشداری دا لە حاند مانەوەی هیزی زایۆنی لە نێو غەززە پاش هەڵمەتە هایبریدییەکەی شەوی ڕابردوو.

ئەبووعوبەیدە وتی: هەڵمەتی چەنڕەهەندی بەیت حانوون، زەبرێکی تازە و گورچکبڕ بوو کە خەباتکارانی ئازا و بوێرمان لە جەستەی سوپای لەرزۆک و یەکە جەنایەتکارەکانی لەو مەیدانە شەڕەیاندا کە ڕژێمی داگیرکەر بە ئەمن و سەلامەتی دەزانی، پاش ئەوەی کە هیچ جوڵەدارێکی تێدا نەهێشتبوو. وتەبێژی گوردانەکانی قەسام ڕایگەیاند: تەنیا خۆڕاگری و بەرخۆدانی گەلەکەمانە کە هاوکێشەکان دەگۆڕێ و ڕێگای قۆناغی داهاتوو دیاری دەکات. گەمژانەترین بڕیارێک کە نەتانیاهۆ دەتوانێ بیدات ئەوەیە کە هێزەکانی لە نێو کەرتی غەززەدا ڕاگرێ.