ژماری شەهیدانی غەززە هەڵکشا بۆ ٥٩ هەزار کەس
تهمووز 22, 2025 19:51 Asia/Tehran
لە پەلامارەکانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی غەززە ٧٧ کەس شەهید بوون و ٣٧٦ کەسیش بریندار بوون.
وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین باسی گیانلەدەستدانی ١٨ کەسی کردووە لە ماوەی چوار کاتژمێردا لەبەر برسێتی و بەدخۆراکی تا بەم شێوە ژماری ئەم کەسانە بگاتە ٨٦ کەس کە ٧٦ کەسیشیان منداڵن. لە ئاکامی پەلامارەکانی سوپای رژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە لە ٧ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ـوە تا ئەم کاتوساتە، ٥٩ هەزار و ١٠٦ هەزار و ١٠٦ کەس شەهید بوونە و ١٤٢ هەزار و ٥١١ کەسیش بریندار بوون.