ته‌مووز 25, 2025 17:10 Asia/Tehran
  • ژماری پەیامنێرانی شەهیدی فەلەستینی گەیشتە ٢٣٢ کەس

ناوەندی راگەیاندنی حکومەتی فەەلستین لە غەززە باسی هەڵکشانی ژماری میدیاکارانی شەهید لەو شەڕە دڕندانە و نامرۆیانەی کرد کە ڕژێمی زایۆنی دژ بە کەرتی غەززە وەڕێیخستووە.

بە شەهیدبوونی "ئادەم ئەبوو هەربید" پەیامنێر و فۆتۆگرافەری فەلەستینی، ژماری پەیامنێرانی شەهید هەڵکشاوە بۆ ٢٣٢ کەس. ئەبوو هەربید کە بۆ چەندین میدیای جۆاروجۆر کاری کامێرامەنی و وێنەگرتنی دەکرد، یەک لە قوربانیانی بە ئەنقەستی کوشتاری میدیاکاران لە لایەن هێزی داگیرکەرەوە دێتە ئەژمار. ناوەندی راگەیاندنی حکومەتی فەلەستین لە غەززە ئەم جەنایەتەی بە تووندی شەرمەزار کرد و ئەوەی بە بەشێک لە سیاسەتێکی سیستماتیکی ڕژێمی زایۆنی بۆ تیابردنی میدیاکارانی فەلەستینی زانی و ڕاشیگەیاند کە بەرپرسیارەتیی تۆکمە و تەواوی ئەم کوشت و کوشتارانە لە ئەستۆی ڕژێمی زایۆنی، ئەمریکا و وڵاتانێکی وەک ئینگلیز، ئەڵمان و فەرەنسایە کە دەستیان هەیە لەم جەنایەتانەدا. 

سەرپەیڤ