ژماری شەهیدانی غەززە سنووری ٦٠ هەزار کەسی تێپەڕاند
تهمووز 29, 2025 13:20 Asia/Tehran
لە پەلامارەکانی ٢٤ کاتژمێری رابردووی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە ١١٣ کەس شەهید بوون و ٦٣٧ کەسیش بریندار.
لە نێو شەهیدەکاندا ٤٠ کەسیان لەو شاروومەندانەن کە لە کاتی هەوڵدان بۆ وەرگرتنی یارمەتیی مرۆڤدۆستانە کەوتوونەتە بەر شاڵاوی هێزی سەربازیی ڕژێمی زایۆنی. بە هۆی پەلامارەکانی سوپای زایۆنییەوە بۆسەر کەرتی غەززە لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ـەوە تا ئێستا،٦٠ هەزار و ٣٤ کەس شەهید بوونە و ١٤٥ هەزار و ٨٧٠ کەسیش بریندار. ئەوە لەکاتێکدایە کە هێشتایش هەر هەزاران کەس بێسەروشوێنن و یا تەرمیان لە ژێر داروپەردووی ماڵ و باڵاخانە ڕووخاوەکانی ئەم ناوچەیەدا ماوەتەوە.