لێدوانی حه‌ماس له‌سه‌ر پلانه‌که‌ی ئه‌مریکا: غه‌ززه بۆ فرۆشتن نییه
به‌رپرسی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ڕه‌تکرده‌وه که باس له پلانی ئه‌مریکا ده‌کا بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی که‌رتی غه‌ززه و چۆڵکردنی دانیشتوانه‌که‌ی و گۆڕینی بۆ ناوچه‌یه‌کی ئابوری و گه‌شتیاری و رایگه‌یاند، غه‌ززه بۆ فرۆشتن و سازشکردن نیه.
باسم نه‌عیم ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی حه‌ماس له لێدوانێکیدا بۆ ئیداره‌ی ئه‌مریکا رایگه‌یاندوه، "وه‌ک په‌نده فه‌ڵه‌ستینییه‌کان ده‌ڵێن، غه‌ززه بۆ فرۆشتن نییه". ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، غه‌ززه "شارێک نییه له‌سه‌ر نه‌خشه یان جوگرافیایه‌کی له‌بیرکراو، به‌ڵکو به‌شێکه له زێدی گه‌وره‌ی فه‌ڵه‌ستین".
باسم نه‌عیم "ڕه‌تکردنه‌وه‌ی حه‌ماس و گه‌لی فه‌ڵه‌ستین"ی بۆ ئه‌و پلانه دووپاتکرده‌وه، که به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی واشنتن پۆست، گواستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م دانیشتوانی که‌رتی فه‌ڵه‌ستینی بۆ ده‌ره‌وه‌ی غه‌ززه دیاریکراوه، بۆ ماوه‌ی 10 ساڵیش غه‌ززه ده‌خرێته ژێر چاودێری ئه‌مریکا بۆ ئه‌وه‌ی بیگۆڕێت بۆ ناوچه‌یه‌کی گه‌شتیاری و ناوه‌ندێک بۆ ته‌کنه‌لۆجیای پێشکه‌وتوو.ڕۆژنامه‌که ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردوه، پلانه‌که له 38 لاپه‌ڕه پێکدێت و مه‌رجی ڕۆیشتنی "خۆبه‌خشانه"ی دانیشتوان بۆ وڵاتێکی دیکه، یان بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ناو که‌رتی غه‌ززه‌دا هه‌یه که سنوردارکراون، له ماوه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌دا دیاریکراوه.