کاربەدەستێکی باڵای حەماس : نتانیاهۆ لەمپەری سەرەکی ڕێککەوتنی گۆڕینەوەی گیراوەکان و ئاگربڕە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i441339-کاربەدەستێکی_باڵای_حەماس_نتانیاهۆ_لەمپەری_سەرەکی_ڕێککەوتنی_گۆڕینەوەی_گیراوەکان_و_ئاگربڕە
کاربەدەستێکی باڵای بزووتنەوەی حەماس وتی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی هۆکاری سەرەکی کارشکێنی لە گۆڕینەوەی گیراوەکان و ڕێککەوتنی ئاگربڕە لە غەزە .
(last modified 2025-09-04T11:24:49+00:00 )
ئه‌یلوول 04, 2025 11:53 Asia/Tehran
  • کاربەدەستێکی باڵای حەماس : نتانیاهۆ لەمپەری سەرەکی ڕێککەوتنی گۆڕینەوەی گیراوەکان و ئاگربڕە

کاربەدەستێکی باڵای بزووتنەوەی حەماس وتی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی هۆکاری سەرەکی کارشکێنی لە گۆڕینەوەی گیراوەکان و ڕێککەوتنی ئاگربڕە لە غەزە .

عیزەت ئەرەشق لە ئەندامانی باڵای مەکتەب سیاسی حەماس وێڕای ئاماژە بە ڕەزامەندی گرووپە فەلەستینیەکان لە گەڵ گەڵاڵەی پێشنیارکراو لە هەژدەی ئووت بۆ ئاگربڕ و گۆڕینەوەی گیراوەکان و زیندانیەکان وتی  نتانیاهو سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی تا ئێستا هیچ وەڵامێکی بەو پێشنیارەنەداوەتەوە . ئەو کاربەدەستەی بزووتنەوەی حەماس وتی  ئێمە ئامادەیی خۆمان بۆ ڕێککەوتنێکی گشتداگر ڕادەگەینین ڕێککەوتنێک کە بە پێی ئەوە هەموو  گیراوانی زایونی لە هەمبەر ژومارێکی  دیار لە زیندانیانی   فەلەستینی لە زییندانەکانی ڕژێمی زایونی  ئازاد دەکرێن و ئەو ڕێککەوتنە دەبێتە هۆی ڕاگیرانی شەڕ و پاشەکشێ داگیرکەران .