تەشەنەی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە
ئهیلوول 09, 2025 18:03 Asia/Tehran
لە پەلامارەکانی ٢٤ کاتژمێری رابردووی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە ٨٣ کەس شەهید بوون و ٢٢٣ کەسی دیکەش بریندار.
وەزارەتی تەندرووستیی غەززە ڕایگەیاندووە ١٤ کەسیش لە بنکەکانی دابەشکردنی خۆراک شەهید بوون و ٣٧ کەسیش بریندار، تا کۆی گشتی قوربانیانی ناسراو بە شەهیدانی پاروویەکی نان بگاتە ٢ هەزار و ٤٤٤ کەس و ژماری بریندارانیش هەڵکشێ بۆ ١٧ هەزار و ٨٣١. لە دەسپێبوونی ئۆپەراسیۆنی باهۆزی ئەقساوە تا ئێستا ٦٤ هەزار و ٦٠٥ کەس شەهید بوون و ١٦٣ هەزار و ٣١٩ کەسیش بریندار بوونە. هاوکات لەگەڵ تەشەنەی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە سوپای ئەم ڕژێمە لە درێژەی داگیرکارییەکانیدا فەرمانی تازەی چۆڵکردنی بۆ دانیشتووانی ئەم شارە کردووە.