خۆپیشاندانی خەڵکی غەززە دژ بە هەڕەشەکانی نەتانیاهۆ
ئهیلوول 09, 2025 18:19 Asia/Tehran
دەیان کەس لە بەرپرسان، زانایان و دانیشتووانی غەززە بە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندان نەیارەتییان دەربڕی بەرامبەر بە کۆچی زۆرەملێ لە خاک و وڵاتی خۆیان.
ئەم خۆپیشاندانە پاش ئەوەی بەڕێوەچووە کە ڕژێمی زایۆنی بە بڵاوکردنەوەی ئاگادارینامە داوای لە خەڵک کرد خێرا شوێنی نیشتەجێبوونیان چۆڵ بکەن تا ئەوان ئەو باقی شاری غەززەیش تیا ببەن. خۆپیشاندەران بە گرتنەدەستی ئاڵای فەلەستین و لافیتەگەلێک، بێدەنگەکردنی کۆمەڵگای جیهانی بەرامبەر بە جەنایەتەکانی ئەم دوو ساڵەی ڕژێمی زایۆنیان شەرمەزار کرد. عەدنان بۆرش بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە غەززەیش ڕایگەیاند کە ئەم وەزارەتخانەیە دەست لە پێشکەشکردنی راژەکاری پزشکی هەڵناگرێ و نەخۆش و بریندارانی بەجێناهێڵێ.