ژماری شەهیدانی غەززە لە سنووری ٦٥ هەزار کەس تێپەڕیی
ئهیلوول 17, 2025 17:23 Asia/Tehran
لە پەلامارەکانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە - ٩٨ فەلەستینی شەهید و ٣٨٥ کەسیش بریندار بوون .
لەم ڕێژەیە ، حەوت کەس لە ناوەندەکانی یارمەتیە مرۆڤ دوستانەکان شەهید بوون. سەرچاوە فەلەستینیەکانیش لە پەلامارە زۆر توندەکانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئۆردوگاکانی ئەلشاتی لە ڕۆژئاوای شاری غەززە هەواڵیان دا.
سوپای ڕژێمی زایۆنی لە بیست وچوار کاتژمێری ڕابردوو سەد وچل شوێنی لە شاری غەززە دایە بەر پەلامار . وەزاڕەتی تەندروستی غەززە ڕایگەیاند کە لە کاتی دەستپێکرانی پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی لە حەوتی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ هەتا ئێستاکە ، ژماری شەهیدانی کەرتی غەززە بۆ ٦٥ هەزارو٦٢ کەس وژماری برینداران بۆ ١٦٥ هەزارو٦٩٧ کەس بەرزبوویەوە.