حەماس: نابێت هیچ لایەنێکی غەیرە فەلەستینی بەرپرسیار بێت لە بەڕێوەبردنی کاروباری غەززە
تشرینی یهکهم 04, 2025 16:22 Asia/Tehran
ئەندامێکی باڵای بزووتنەوەی حەماس ئامادەیی بزووتنەوەکەی بۆ دانوستان لە بارەی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان ڕاگەیاند و جەختی لەوە کردەوە: نابێت هیچ لایەنێکی غەیرە فەلەستینی بەرپرسیار بێت لە بەڕێوەبردنی کاروباری غەززە.
ئوسامە حەمدان، ئەندامی باڵای بزووتنەوەی حەماس، دوای وەڵامدانەوەی ئەو بزووتنەوە بە پێشنیارەکەی واشنتۆن، جەختی لەوە کردەوە کە حەماس نەیاری ئەوەیە هێزی بیانی لە کەرتی غەززە ئامادەبێ یان کاروباری ئەو کەرتە بەڕێوەببا و خوازیاری پێکهێنانی دامەزراوەیەکی نیشتمانیی سەربەخۆیە بەمەبەستی بەڕێوەبردنی کاروباری ئەو دەڤەرە. لە هەمان کاتدا بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین ڕایگەیاند کە وەڵامی حەماس بۆ پلانەکەی ترەمپ پێشاندەری هەڵوێستی بەهێزی گرووپە خۆڕاگرەکانی فەلەستینە.