باهۆزی ئەقسا وەڵامی خۆڕاگری بە دەیان ساڵ بەرەکوژی و جینۆسایدی زایۆنیەکان بوو
نوێنەری بزوتنەوەی جەهادی ئیسلامی فەلەستین لە ئێران بە پیداگری لەسەر ئەمەکە ئۆپراسیۆنی باهۆزی ئەقسا وەڵامدانەوە بە جەنایەتێکی دیاریکراو نەبوو ، وتی کە ئەم ئۆپراسیۆنە لە وەڵام بە دەیان ساڵ بەرەکۆژی وجینۆساید وکۆچی بەزۆرە ملیی فەلەستینیەکان ئەنجامی گرت.
" ناسر ئەبوشەریف" لە دوهەمین ساڵوگەڕی ئۆپراسیۆنی باهۆزی ئەقسا" وتی: ئێمە وهەموو گروپە فەلەستینیەکان لە پرس ومەسەلەی وتووێژ ودانوستان لەگەڵ بزوتنەوەی حەماس شەریکین . هەربەوجۆرە کە لە مەیداندا شەریک بووین. ناوبراو بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە ترامپ گرینگایەتی ئەدات بە چەند گیراوی زایۆنی ، لە حاڵێکدا ١٧ هەزار دیلی فەلەستینی لە زۆرساڵ لەمەوپیش لە زیندانەکانی دوژمن دان ، وتی: حوکمڕانی نێودەوڵەتی یا بوونی کۆمیساریایەکی بالالە غەززە قەبوڵ ناکەین . ئەبو شەریف پیداگرت: دەبێ دەستەبەری گەلێک بدرێت کە داگیرکەران بە شێوەی تۆکمەو تەواو لە غەززە بڕۆنە دەرێ ووتووێژەکان لەبارەی ئەم پرس ومەسەلە بەردەوام بن.