تشرینی یه‌که‌م 11, 2025 15:07 Asia/Tehran
  • درێژەی گەڕانەوەی ئاوارەکانی غەززە بۆ ناوچەکانی خۆیان و جێگیر بوونی هێزی ئاسایشی فەلەستینی

هاوکات لەگەڵ دەسپێکرانی ئاگربڕ لە غەززە سەدان هەزار ئاوارەی فەلەستینی گەڕانەوە بۆ ماڵەکانیان دەسپێکرد . سەرچاوە پزیشکییەکانیش باسیان کرد لە هێنانە دەری تەرمی دەیان شەهید لە ناوچە جۆراوجورەکانی کەرتی غەززە .

 ڕۆژی  ڕابردوو هاوکات لەگەڵ دەسپێبوونی ئاگربڕ لە کەرتی غەززە سەدان هەزار ئاوارەی فەلەستینی لە ڕێگای شەقامی کەنارئاویی ئەڕڕەشید دەستیان کرد بە گەڕانەوە بۆسەر ماڵ و حاڵی خۆیان لە کەرتی غەززە  . وێنەکان نیشان ئەدەن کە ئاوارە فەلەستینیەکان  بە فرمێسک و پێکەنین و دەنگی تەکبیر و شوکرکردن لە باشوورەوە بەرەو  باکوور کەوتوونەتە ڕێ . سوپای  ڕژێمی زایونی ڕێگرە لەبەردەم چوونی فەلەستینیەکان بەرەو شاروچکەکانی بەیت حانون و بەیت لاهیا لە باکووری کەرتی غەززە و بازگەی ڕەفەح و میحوەری فیلادلفیا و ناوچەکانی هەڵکەوتوو لە ڕوژهەڵاتی خان یونس و کەنارئاوی کەرتی غەززە. سەرچاوە پزشکیەکانیش ڕایانگەیاند تەرمی زیاتر لە 100 شەهید  لە ناوچە جوراوجورەکانی کەرتی غەززە دەرهێنراون . بڕێک لە سەرچاوە پزشکیەکان ڕایانگەیاند سەرلەبەیانی  هەینی 155 کەس لە کەرتی غەززە  شەهید بوونە کە زۆربەی  ئەوانە دوای پاشەکشەی تانکەکانی ڕژێمی داگیرکەر، لە ژێر دارووپەردوو دا دەرهێنراون . لە لایەکی دیکەوە لە دووهەمین ڕۆژی ئاگربڕ لە کەرتی غەززە بنپێکرانی ئاگربڕ لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوە درێژەی بوو . هاوکات سندوقی منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان یونیسێف  ڕایگەیاند  کە 56 هەزار منداڵ لە کەرتی غەززە  لە ماوەی دوو ساڵ شەڕی سوپای ڕژێمی زایۆنی  یان دایک و باوک یەکێکیان یان هەردووکیان لە دەس داوە . 320هەزار منداڵی تەمەن ژێر پێنج ساڵ یش  لە کەرتی غەزە ڕووبەڕووی بەد خۆراکی زۆرن .  لە لایەکی دیکەوە  مێدیا زایونییەکان هەواڵیان دا  1700 دیلی  فەلەستینی   لە چوارچێوەی  ڕێککەوتنی پێک گۆڕینەوەی گیراوەکان ئازاد دەکرێن.

سەرپەیڤ