دەسپێبوونی تێپەڕینی یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکان لە دەروازەی سنووریی ڕەفەحەوە
تشرینی یهکهم 13, 2025 10:01 Asia/Tehran
لە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆوە تێپەڕینی لۆرییەکانی هەڵگری خۆراک و یارمەتیی مرۆڤدۆستانە لە دەروازەی سنووریی ڕەفەحەوە بەرەو دەروازەی کەرەم ئەبووسالم و عەوجە و لەوێشەوە بۆ نێو کەرتی غەززە دەست پێبووە.