تشرینی یه‌که‌م 15, 2025 16:40 Asia/Tehran

حەماس لە بەیاننامەیەکدا جەختی کرد کە هەنگاوەکانی هاوپێوەند بە ڕۆژانی پاش شەڕ لە غەززە دەبێ لە ڕێگای ڕێککەوتنێکی نیشتمانی و گەشتداگرەوە بێ و بە پێی بۆچوونی فەلەستینییەکان. وتەبێژی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) ڕایگەیاند، ڕێککەوتنی ئاگربەس لە کەرتی غەززە لەلایەن رژێمی زایۆنییەوە پێشێلکراوە.

رژێمی داگیرکەر بە کوشتنی کەسانی سیڤیل لە ناوچەی شوجاعییەو رەفەح، ڕێککەوتنی ئاگربەس لە غەززەی بەئاشکرا پێشێلکرد، داوا لە ناوبژیوانان دەکەین ئەو رژێمە ئەرکمەند بکا بە پێبەندبوون بە وادەو بەڵێنیەکانی هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئاگربڕ.

سوپای زایۆنی ئەمڕۆ چوارشەممە و لە ئەنجامی پەلامارە تۆپخانەییەکانی، شەقامی "نزار" هەڵکەوتوو لە گەڕەکی شوجاعییە لە رۆژهەڵاتی شاری غەززەی تۆپباران کرد.

بەپێی ڕاپۆری سەرچاوە هەواڵییەکان، داگیرکەران تەقەیان لە فەلەستینیانی ناوچە رۆژهەڵاتییەکانی غەززەش کرد.

ناوەندی مافی مرۆڤی غەززەش ڕایگەیاند، هەتا ئێستا ٣٦ حاڵەتی پێشێلکردنی ئاگربڕ لەلایەن رژێمی زایۆنییەوە تۆمار کراوە.

سەرپەیڤ