تشرینی یه‌که‌م 16, 2025 18:36 Asia/Tehran
  • ڕەوشی کارەساتباری ئاوارەکانی غەززە؛ ژیان لەنێو دەیان ملوێن تۆن دارو پەردوو و زبڵ و خۆڵ

سەرۆکی تۆڕی ڕێکخراوە ناحکومییەکانی فەلەستین وتی: ٥٥ ملیۆن تۆن داروپەردوو و ٨٠٠ هەزار تۆن زبڵ و خۆڵ لە سەرانسەری غەززەدا کەڵەکە بووە و ئاوارە کان بەبێ هیچ داڵدەیەک و لە نێو ئەم داروپردوو و زبڵانەدا ژیان دەبەنە سەر.

سەرۆکی تۆڕی ڕێکخراوە ناحکومییەکانی فەلەسین وتی: بۆ بنیاتنانەوەی غەززە لانیکەم پێویستمان بە ٩٠ ملیار دۆلارە ، ئێستاش خەڵکی غەزە زا لەنێو بە ملیۆنان تۆن دار و پەردووی ماڵ و باڵاخانە رووخاوەکان و زبڵ و خۆڵدا ژیان دەبەنە سەر.

ئەمجەد ئەشوا سەرۆکی تۆڕی ڕێکخراوە ناحکومییەکانی فەلەستین ڕایگەیاند کە نزیکەی ٥٥ ملیۆن تۆن دار و پەردوو و هەروەها کەرەستەی شکاوی ماڵەکان، دامودەزگەکان و ژێرخانەکان کە بە هۆی کاولکاریی بەربڵاو لە ماوەی دوو ساڵ شەڕی ڕژێمی زایۆنی دژ بە کەرتی غەززە دروست بوون، پێش دەگرن بە هەڵمەتەکانی فریاگوزاری و دروست کردنی ماڵ و پەناگا و داڵدەی خێرا بۆ ئاوارەکان.

ئەم کاربەدەستە فەلەسینییە وتیشی: خەرج و بەرجی ئاوەدانکردنەوەی غەززە لە نێوان ٧٠  تا ٩٠ ملیار دۆلارە و بە سەرنجدان بە ڕادەی یەکجار زۆری کاولکارییەکان کە کاریگەری داناواتە سەر هەموو بەش و لایەنێکی ژیانی خەڵکی ئێرە، ئەم بابتە پێویستی بە ساڵانێکی دوور و درێژە بۆ بە ئەنجام گەیشتن.

 سەرۆکی تووڕی ڕێکخراوە ناحکوومییەکانی فەلەستین جەختیشکرد؛ وێرانەکان و دارو پەردووی یەکجار زۆری باڵاخانە ڕووخاوەکان پێش دەگرێ بەوەی کە ڕاژەکاریی پێویست لە لایەن ڕێکخراو مرۆڤدۆستانەکان بخرێتە بەر دەستی دانیشتووانی غەززە بە تایبەت لەنێو شاری غەززە، لە باکووری غەززە و هەروەها لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی خان یونس. لەم ناوچانەدا جادە و شەقامەکان بە تەواوەتی خاپوور کراون و ژێرخانە جۆربە جۆرەکان بە تایبەت ژێرخانەکانی ئاو و ئاوەڕۆی ناوچەکە بە تەواوەتی تیا چوونە.

ئەمجەد ئەشوا وتیشی: بە پێی بەراوردەکانمان هەر ئێستاکە پێویستمان بە یارمەتی خۆراکیی زۆر و لانیکەم ٣٠٠ هەزار خێوەتە و بە سەرنجدان بەوەی کە وەرزی سەرما خەریکە نزیک دەبێتەوە  ڕەوشێکی یەکجار نالەبار چاوەڕێی دانیشتووانی غەززە دەنکات. ناوبراو وتیشی" زیاتر لە ٩٠%ی دانیشتووانی غەززە لە ماوەی دوو ساڵ شەڕدا سەرچاوەی داهاتی خۆیان لە دەست داوە و هەموو پێویستیان بە یارمەتی مرۆڤ دۆستانەیە.

سەرپەیڤ