حەماس: چەکی بەرخۆدان، ڕەوا و نیشتمانییە
یەکێک لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی حەماس وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە چەکەکانی ئەو بزووتنەوە، ڕەوا و نیشتمانین، وتی کە کەرتی غەززە لەلایەن فەلەستینییەکان خۆیانەوە بەڕێوەدەبرێت نەک لەلایەن لایەنە بیانییەکانەوە.
غازی حەمەد جەختی لە پابەندبوونی حەماس بە جێبەجێکردنی قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە کردەوە و ڕایگەیاند کە چەکەکانی ئەو بزووتنەوە، ڕەوا و نیشتمانین. ناوبراو وتی: حەماس سەرەڕای پێشێلکاریی بەردەوامی ڕژێمی زایۆنی، پابەندە بە ڕێککەوتنی ئاگربەستەوە. ئاماژەی بەوەشکرد، هەڕەشەی زایۆنیستەکان بۆ بەکارهێنانی زۆرداریی، شتێکی سەیر نییە. ڕژێمی داگیرکەر کە نەیتوانیوە بە ئامانجەکانی لە کەرتی غەززە بگات، بەردەوامە لە ئەنجامدانی ئەو ڕەفتارە دڕندانەیە. غازی حەمەد وتیشی: ئەو چەکانەی کە لەبەردەستماندایە ڕەوان و تەنیا لە دژی دوژمنی داگیرکەر بەکاردێن، ئێمە یەک بۆچوونمان هەیە کە حکومەت لە کەرتی غەززە دەبێت بە تەواوی فەلەستینی بێت و هەر حکومەتێک کە لە ژێر سەرپەرشتی لایەنگەلی بیانیدا بێت لە غەززە بە تەواوەتی ڕەتی دەکەینەوە.