تشرینی یه‌که‌م 27, 2025 17:46 Asia/Tehran
  • وتەبێژی یونیسێف :یارمەتییە نێردراوەکان پێداویستیی منداڵانی غەززە دابین ناکات

وتەبێژی سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: ئەو یارمەتیانەی کە دەگەنە کەرتی غەززە زۆر کەمن و پێداویستیی منداڵانی ئەم ناوچەیە دابین ناکەن.

 ڕیکاردۆ پرێس وتەبێژی سەندوقی  منداڵانی  ڕێکخراوی  نەتەە یەکگرتووەکان یونیسێف ڕایگەیاند کە داوا لە دەسەڵاتدارانی داگیرکەری زایۆنیستی دەکەین کە هەموو دەروازەکانی کەرتی غەززە بۆ چوونە ناوەوەی دەستبەجێی یارمەتییەکان بۆ منداڵانی ئەم ناوچەیە بکەنەوە، چونکە ئەو یارمەتییانەی کە دەگەنە کەرتی غەززە زۆر کەمن و پێداویستیی منداڵانی ئەم ناوچەیە دابین ناکەن. خەلیل دەقران، وتەبێژی نەخۆشخانەی شەهیدانی ئەقسا هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە پێشێلکردنی ئاگربەست لەلایەن داگیرکەرانی زایۆنیستەوە بارودۆخی نەخۆشەکانی خراپتر کردووە و وتی: پابەندنەبوونی داگیرکەران بە هاتنە ناوەوەی یارمەتییە پزیشکییەکان بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکان لە کەرتی غەززە.

سەرپەیڤ