تشرینی دووه‌م 12, 2025 18:02 Asia/Tehran
  • یونیسێف: رژێمی زایۆنی پێش دەگرێ بە هاتنی شیری وشک و ڤەکسین بۆ غەززە

"ڕیکاردۆ پریس" وتەبێژی یونیسێف پێی داگرت؛ رژێمی زایۆنی هەروا ڕێگرە لەبەردەم گوێزرانەوەی شیری وشک و ڤەکسینی منداڵان بۆ کەرتی غەززە.

"ریکاردۆ پریس" وتەبێژی یونیسێف وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە لە ئەگۆستی ڕابردوو-وە ٩٣٨هەزار پاکێجی شیری وشکی ئامادەی بەکارهێنان، لەلایەن رژێمی زایۆنییەوە دەستی بەسەرداگیراوە، وتی: لەمپەرەکانی بەردەم هاتنی کاڵا زەرووریەکانی وەک کەل وپەلی پێویستی دایک و منداڵ، سورەنگ و دەرزی و سەلاجەی هەتاویی کە بۆ ڕاگرتنی ڤەکسینەکان لەبەرچاو گیراوە، پارچە یەدەگەکان، ژێنراتۆرەکانی کارەباو کەرەستەو ئامێرەکانی هاوپێوەند بە پاڵاوتن و پاقژکردنەوەی ئاو کە دەستیان بەسەرداگیراوە، بەشێوەیەکی بەرفراوان پەکی بە هەوڵە مرۆییەکان خستووە.

وتەبێژی یونیسێف هەروەها پێی داگرت: "باشکرانی ڕەوشی مرۆیی لە غەززە پەیوەستە بە ئاسانکاریی بۆ هاتنی بێ دواکەوتنی هەموو کاڵا زەروور و پێویستەکان و بەردەوامیی یارمەتی گەیاندن تەنیا ڕێگای ڕزگاریی گیانی ژمارێکی زۆر لە منداڵان و گەڕاندنەوەی هیوا بۆ ئەوانە.

سەرپەیڤ