حازم قاسم: کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرپرسیارێتی خۆی بەرامبەر غەززە جێبەجێ ناکات
وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، بێتوانایی کۆمەڵگەی جیهانی لە ناردنی یارمەتی بۆ غەززە، هانی داگیرکەران دەدات بۆ توندکردنەوەی گەمارۆەکان.
حازم قاسم وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، بێتوانایی کۆمەڵگەی جیهانی بۆ ناردنی یارمەتی بۆ غەززە، هانی داگیرکەران دەدات بۆ توند کردنەوەی گەمارۆەکان. ناوبراو بە ئاماژەدان بە دۆخی نالەباری کەرتی غەززە دوای بارانبارینی ئەم دواییە، داوای لە کۆمەڵگەی جیهانی کرد بەرپرسیارێتی ئەخلاقی و مرۆیی و یاسایی خۆی بەرامبەر غەززە جێبەجێ بکات وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس وتی: بەردەوامی بێ توانایی حکومەتە عەرەبی و ئیسلامی و نێودەوڵەتییەکان لە دانی یارمەتیی بەپەلە بۆ غەززە، لە کاتێکدا وەرزی زستان دەستی پێکردووە، هانی داگیرکەران دەدات کە گەمارۆکە چڕتر بکەنەوە و فشارەکان بۆ سەر خەڵکی غەززە زیاتر بکەن و ئازارەکانیان چڕتر بکەنەوە.