تشرینی دووه‌م 16, 2025 18:06 Asia/Tehran
  • ژماری شەهیدانی غەززە هەڵکشا بۆ ٦٩٤٨٣ کەس

لە ماوەی ٢٤ کاژێری ڕابردوودا، تەرمی ١٧ شەهید و هەروەها سێ بریندار گوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە کە لەم هەژمارە ١٥ تەرم لە ژێر داروپەردوی ماڵ و باڵاخانە ڕووخاوەکان هێنرابوونە دەرەوە.

وەزارەتی تەندروستیی غەززە پێیداگرت کە لەو کاتەوە ئاگربەس ڕاگەیەندراوە تا ئێستا ٢٦٦ کەس شەهید بوونە و ٦٣٥ کەس بریندار ؛ جگە لەوە تەرمی ٥٤٨ شەهید لە ژێر داروپەردووی باڵاخانە ڕووخاەکان دەرهێنراون کە بە هێنانەئەژماری ئەم کەسانە، ژماری شەهیدانی غەززە لە ٧ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ـەوە تا ئیستا گەیشتۆتە ٦٩ هەزار و ٤٨٣ کەس، ژماری بریندارانیش هەڵکشاوە بۆ ١٧٠ هەزار و ٧٠٦ کەس. 

سەرپەیڤ