تشرینی دووه‌م 22, 2025 17:39 Asia/Tehran
  • شەهیدبوونی ٦٧ منداڵی فەلەستینی لە ڕاگەیەندرانی ئاگربڕەوە

وتەبێژی یونیسێف  ڕایگەیاندووە کە لەو کاتەوە قۆناغی بەناو ئاگربەست لە کەرتی غەززە دەست پێبووە، دەیان منداڵی فەلەستینی شەهید و برینداربوونە.

وتەبێژی یونیسێف ڕایگەیاند کە لە دوای جێبەجێ کرانی ئاگربەست لە کەرتی غەززە لە ١١ی ئۆکتۆبەرەوە تا ئێستا  ڕۆژانە لانیکەم دوو منداڵی فەلەستینی لە ئەنجامی  پەلامارەکانی ڕژێمی  زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە  شەهید بوونە. وتەبێژی یونیسێف ڕایگەیاند کە لەو کاتەوە ئاگربەست لە غەززە ڕاگەیەندراوە، ٦٧ منداڵی فەلەستینی لە ئەنجامی پەلامارەکانی ڕژێمی  زایۆنی شەهید بوونە و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون. ناوبراو وتیشی: هاوکات لەگەڵ پەلامارەکانی زایۆنییەکان بۆ سەر کەرتی غەززە، سەدان هەزار منداڵی فەلەستینی لە وەرزی سەرمادا بەبێ کەرستەی گەرمکەرەوە لە خێوتی شڕ و بەکەڵکنەهاتوودا ژیان دەبەنە سەر. بە پێی ڕاپۆرتێکی دیکە، لە  پەلاماری هێزی داگیرکەری زایۆنی بۆ سەر گوندێکی ناوچەی نابلۆس و قودس لە  لێواری ڕۆژئاوای چۆمی ئۆردۆن، سێ فەلەستینی  شەهید بوونە.

سەرپەیڤ