وشداریی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی مەترسیی تازە بۆسەر خەڵکی غەززە
هاوکات لەگەڵ هاتنی یەکەم شەپۆلی سەرما لە کەرتی غەززە، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە بنەماڵەی ئاوارەکان لە غەززە بەرەوڕووی مەترسیی لافاون.
"ستێفان دووجاریک"ی وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە ژمارێکی زۆر لە خێزانی ئاوارەی فەلەستینی لە کەرتی غەززە لەبەر نیشتەجێکران لەو کەمپ و پەناگەیانە کە کەل وپەلی ئاسایی ژیان تێیاندا ئامادە نەکراوە، بەرەوڕووی مەترسیی لافاون و وشداریی دا؛ خەڵکی غەززە لەهەمبەر کەشی ئاووهەوای نەشیاودا، بەرەوڕووی مەترسین. بەرگریی شارستانیی غەززەش بەئاماژە بەوەی کە خێوەتی ئاوارە فەلەستینیەکان بەتایبەت هاوکات لەگەڵ دەسپێبوونی وەرزی زستان بەهیچ لەونێک بۆ ژیان گونجاو نیە، ڕایگەیاندووە: ئاوی باران دزە دەکاتەنێو خێوەتەکان و ئەمەش وادەکا گیانی منداڵان، ژنان و بەساڵاچووان لەهەمبەر سەرمادا پارێزراو نەبێ. بەرگریی شارستانیی غەززە هەروەها ڕایگەیاند: ئێمە داوا لە هەموو ڕێکخراوە مرۆیی و نێونەتەوەییەکان دەکەین بۆ دابینی کاروانی نیشتەجێبوونی هێمن و تەیارکراو، هەنگاوی خێرا هەڵگرن. "عەدنان ئەبووحەسەنە" ڕاوێژکاری میدیایی ئانرۆواش سەبارەت بەهاتنی یارمەتییەکان بۆ غەززە، وتی: ئانڕۆوا بڕێکی زۆری یارمەتیی مرۆیی لەبەردەستە کە بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی کەرتی غەززە بۆماوەی سێ مانگ، بەسە بەڵام رژێمی داگیرکەر پێش بەهاتنی بۆ غەززە دەگرێ. عەدنان ئەبووحەسەنە وتیشی: هەموو هەوڵەکانی رژێمی زایۆنی بۆ هێنانەدی ئەو رێکخراوانەی بتوانن جێی ئانرۆوا بگرنەوە، شکستیان هێناوە. ڕاوێژکاری میدیایی ئانرۆوا هەروەها سەبارەت بە "دامەزراوەی مرۆیی غەززە" ڕایگەیاند کە ئەو دامەزراوە، ئەزموونی پێویستی سەبارەت بە چالاکیی فریاگوزاریی نیەو کۆتایی هاتنی چالاکییەکانیشی، بابەتێکی سەیروسەمەرە نیە. رۆژی دووشەممە ناوەندەکانی دابەشکرانی یارمەتییەکانی ئەمریکا لە کەرتی غەززە هەڵگیرانەوە کە بە تەڵەکانی مەرگ ناوبانگیان دەرکردبوو.