ژماری شەهیدانی غەززە گەیشتە ٧٠ هەزار و ١١٧ کەس
کانونی یهکهم 03, 2025 19:06 Asia/Tehran
لە٤٨کاتژمێری ڕابردوودا پێنج شەهید گوێزرانەوە نەخۆشخانەکانی غەززە کە چواریان شەهیدی تازەو یەکێکیش تەرمەکەی ئەم بەینە دۆزراوەتەوە. هەروەها لەوماوەدا سێزدە کەسی دیکە بریندار بوون.
لە کاتی دامەزرانی ئاگربڕ لە یازدەی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥ـەوە تا ئێستا ٣٦٠ کەس شەهید و ٩٢٢ کەسی دیکە بریندار بوون. هەروەها لەو ماوەدا، تەرمی ٦١٧ شەهیدیش لەژێر دارووپەردوو هێنراونەتەدەر. لەئاکامی پەلامارەکانی سوپای رژێمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣وە تا بەم ساتەوەختە، ٧٠هەزار و١١٧ کەس شەهید بوون. نووسینگەی راگەیاندنی حکوومیی لە غەززەش ڕایگەیاند کە بە شەهیدبوونی یەکێکی دیکە لە پەیامنێران، ژماری شەهیدانی پەیامنێری فەلەستینی لە غەززە لە دەسپێکی دەسدرێژکاریی رژێمی زایۆنی بۆسەر ئەو ناوچەیە، بۆ ٢٥٧ کەس زیادی کرد.