یونیسێف : لە دەسپێکی ئاگربڕەوە لە غەززە تائێستا ٧٠ منداڵ کوژراون
وتەبێژی یونیسێف باسی کوژرانی حەفتا منداڵی فەلەستینی کرد لە دەسپێکی ئاگربڕەوە لە غەززە هەتا ئێستا .
وتەبێژی سندوقی منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان یونیسێف وتی شەڕی غەززە کاریگەری نالەباری لەسەر منداڵانی ئەو ناوچەیە بووە بە جۆرێ کە زۆرێک لە ئەوان ئەندامەکانی جەستەیان لە دەس داوە . وتەبێژی یونیسێف وتی : پێویستە نزیکەی چوار هەزار منداڵ لە کەرتی غەززە بگوێزرێنەوە دەرەوە و لە دەرەوەی وڵات چاودێریی پزیشکیان بۆ بکرێت. ئاماژەی بەوەشکرد، لە سەرەتای دەستپێکردنی ئاگربەستەوە تا ئێستا حەفتا منداڵ لە غەززە کوژراون. لە هەمان کاتدا نووسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان ناسراو بە (ئۆچا) جەختی لەوە کردەوە کە تەشەنای پەلامارە ئاسمانییەکانی ڕژێمی زایۆنی و هێرشی شاروچکە نشینەکان بوسەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی ڕۆژئاوا قەیرانێکی توندی مرۆیی لە ناوچەکەدا دروست کردووە.
ستیفان دوجاریک، وتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەها ڕایگەیاند، شاروچکە نشینانی زایونی لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو ئەمساڵ بە شێوەی مامناوەندی ڕۆژانە پێنج پەلاماریان لە دژی فەلەستینییەکان ئەنجامداوە. ناوبراو وتیشی لە سەرەتای ئەمساڵەوە، ١٦٨٠ هێرشی شاروچکە نشینانی زایۆنی لە زیاتر لە ٢٧٠ شوێن لە سەرانسەری کەناری ڕۆژئاوا تۆمارکراوە کە خەساری گیانی و ماڵی لێ کەوتووەتەوە بە واتایەکی دیکە بە شێوەی مامناوەندی پێنج پەلامار لە ڕوژدا پەرەسەندنی دڕندەکارییەکانی ڕژێمی زایونی لە باکووری کەناری ڕۆژئاوا، شەپۆلی نوێی ئاوارەبوون و سنووردارکردنی هات و چۆی فەلەستینییەکان و داخستنی قوتابخانەکان و پەکخستنی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی لێکەوتووەتەوە .