خەلیل حەییە: هەتا داگیرکەریی هەبێ چەکی خۆڕاگریش دەمێنێ
سەرۆکی حەماس لە کەرتی غەززە جارێکی دیکە جەختی کرد لەسەر پاراستنی چەکی خۆڕاگریی و وتی تاکاتێک کە داگیرکەریی درێژەی هەیە، چەک لە دەست بەرەی خۆڕاگریدا دەمێنێ.
خەلیل حەییە بەڕاگەیاندنی پێبەندیی بزووتنەوەی حەماس بە خاڵەکانی نێو ڕێککەوتننامەی ئاگربەس وتی: بزووتنەوەی حەماس تەنیا حەفتاو دوو کاتژمێر دوای ڕێککەوتن، بیست گیراوی زایۆنی ئازاد کرد. خەلیل حەییە وێڕای ئاماژە بە پێشێلکرانی بەردەوامی ڕێککەوتنی ئاگربەس لەلایەن رژێمی زایۆنییەوە وتی: درێژەی دەسدرێژیی زایۆنییەکان، ئێش و مەینەت و ئازاری سەر خەڵک زیاد دەکاو ڕێککەوتن دەخاتەمەترسی. لێدوانەکانی خەلیل حەییە لەکاتێکدایە کە وەزیری دەرەوەی قەتەر وتوویەتی نەیاری دەرکرانی دانیشتووانی غەززە بۆ ناوچەکانی دیکەیە. محەممەد بن عەبدوڕەحمان ئالی سانی وتوویەتی کە کردەکانی رژێمی زایۆنیستی لە پێشێلکردنی ئاگربەس و درێژەی پەلامارەکان، مەترسیی دەسپێکرانی شەڕی بەدواوەیە. هاوکات وەزیری دەرەوەی میسر ڕایگەیاندووە، لە قۆناخی دووەمی ڕێککەوتنی ئاگربەس، چەکدارانی داگیرکەر دەبێ بەتەواوەتی لە غەززە بچنە دەر.