کانونی یه‌که‌م 10, 2025 18:17 Asia/Tehran
  • هۆشداریی لەبارەی کارەساتی مرۆیی لە غەززە بەهاتنی شەپۆلی سەرماو بارانبارین

هاوکات لەگەڵ بارینی باران و هەستانی لافاو لە غەززە، نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکوومیی لە کەرتی غەززە لە بەیاننامەیەکدا هۆشداریی داوە لەبارەی ڕوودانی کارەساتێکی تازە هاوکات لەگەڵ ساردبوونی هەوا.

لەکاتێکدا کە بەگەیشتنی وەرزی زستان و باو بارانی بەلێزمە، دۆخی ئاوارەکانی سەرتاسەری کەرتی غەززە، کارەساتبارتر لەڕابردوو بووە، سەرچاوە حکومییەکان لەو کەرتە لەبارەی ڕوودانی کارەساتێکی تازە هاوکات لەگەڵ ساردبوونی هەوا وشدارییان دا. فەرتەنەی جەمسەریی بەرەو سەرزەوینەکانی فەلەستین بەڕێوەیەو بارانی بەخووڕی بەدواوە دەبێ. هەروەها هۆشداریی لەبارەی ئەگەری لافاوهەستانی کتوپڕ و خەسارگەیشتن بەژێرخانەکانیش دراوە. "یەحیا سیڕاج" شارەوانی شاری غەززە وتوویەتی؛ جێی داخە کە هێشتا هاونیشتمانیانی غەززە لەنێو خێوەتدا دەژین. ئەو خێوەتانە ئەوەندە باش و گونجاو نین هەتا منداڵان، ژنان یان کەسانی بەساڵاچوو، لە سەرماوسۆڵەی زستان و لافاوەکان بپارێزێ. دوو ساڵ شەڕ و دەسدرێژکاریی رژێمی داگیرکەر، غەززەی کردووەتە وێرانەیەکی کاولبوو کە بۆ نیشتەجێبوون ناشێ؛ قەدەغەی چوونی کەرەستەی خانووچێکردن و ڕاگیرانی بنیات نانەوە لەلایەن رژێمی زایۆنییەوە، شارومەندانی فەلەستینی ناچارکرد لەنێو خێوەتگەلێکدا بژین کە لەسەر قوڕ و لیتەی سەرچاوەگرتوو لە لافاوەکان رۆنراوە. "ئیسماعیل سەوابتە" بەڕێوەبەری گشتیی نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکوومیی لە کەرتی غەززە وێڕای ئاماژە بە سەرلێشێواویی شەش هەزار بارهەڵگری یارمەتییەکان لە دەروازەو تێپەڕگەکان، داوای لە کۆمەڵگای جیهانی کرد، رژێمی زایۆنیستی بخاتەژێر گوشار. وتیشی: دەبێ٢٥٠هەزار خێوەت و کانێکس بهاتبایە غەززە. ئێمە ٢٨٨ هەزار خێزانی بێ پەنامان هەیە. بارودۆخ بە ساردبوونی هەوا، شپرزەتریش دەبێ.

سەرپەیڤ