حەماس : هیچ جۆرە داگیرکارییەک لە غەززە قەبووڵ ناکەین
یەکێک لە ڕێبەرانی حەماس وتی : ڕۆڵی هێزی نێودەوڵەتی لە غەززە دەبێ دیاری بکرێت و ئێمە قەبووڵی ناکەین لەئاراستەی چەکداماڵینی خۆڕاگری بجوڵێتەوە .
محەممەد نەزال، یەکێک لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی حەماس بە ئاماژە بەوەی کە چوونە ناو قۆناغی دووهەمی ئاگربەست بە هۆی لەمپەر ساز کردنی ڕژێمی زایۆنیستی مومکین نییە، وتی: ڕۆڵی هێزی نێودەوڵەتی لە غەززە دەبێ ڕوون بێت و ئێمە قبووڵ ناکەین کە بۆ داماڵینی چەک لە خۆڕاگری هەنگاو هەڵبگرێت و یان ببێتە هێزێکی داگیرکەری نوێ . ئەو بەرپرسە باڵایەی بزووتنەوەی حەماس هەروەها وتی: زایۆنیستەکان بەردەوامن لە پێشێلکردنی ئاگربەست و پێشگرتن بە چوونە ژوورەوەی بەردەوامی خۆراک و دەرمانی پێویست بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی دانیشتوانی غەززە. هەروەها داگیرکەران دەروازەی ڕەفەحیان لە هەردوو لا داخستووەو ڕێگری دەکەن لە چوونە ژوورەوەی خێوەتەکان و کەرەستەی هاوپەیوەند بە پەناگە بۆ ئاوارەکان .