کانونی یه‌که‌م 13, 2025 18:57 Asia/Tehran
  • بەهۆی دۆخی کارەساتباری غەززە دوای بارانێکی بەخوڕ، شانزە کەس گیانیان لەدەستدا

سەرچاوە هەواڵییەکان بڵاویانکردەوە، دوای بارانێکی بەخوڕ لە کەرتی غەززە، دۆخی دانیشتووانی ئەو کەرتە زۆر نالەبارتر بووە و شانزە کەس لەئاکامی ڕووخانی خانووەکانیان، گیانیان لەدەستداوە.

بەهۆی دەستدرێژیی و دڕندەکارییەکانی ڕژێمی زایۆنی و بۆردومانی ناوچە ئاوەدانەکان، ماڵەکانی خەڵکی غەززە درزی تێ کەوتبوو و دوای باران و لافاوەکە، ڕووخان و شانزە کەس شەهید بوون کە  سێییانیان  منداڵ بوون . لە لایەکی دیکەوە، لاوێکی فەلەستینی بە ناوی "محەمەد سەبری ئەدهم" ڕۆژی شەممە لە لایەن زایۆنیستەکانەوە تەقەی لێکرا و  شەهید بوو. هەروەها ڕژێمی داگیرکەر ناوچەی  تۆفاح لە ڕوژهەڵاتی  شاری غەززەی بۆردمان کرد . بەپێی هەواڵێکی دیکە، ڕوودانی فەرتەنە و باهۆزی توندو بارانێکی بەخوڕ، لەگەڵ سەرماوسۆڵە لە کەرتی غەززە، بووەتە هۆی ئەوەی کە تەنیا لە ماوەی بیست وچوار کاتژمێردا چواردە پەنابەری فەلەستینی لە کەرتی غەززە گیانیان لەدەست بدەن. یونیسێفیش لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لە کەرتی غەززەو هەروەها بەدخۆراکی هەزاران منداڵی خوار تەمەنی پێنج ساڵ هۆشداری دا.

سەرپەیڤ