حەماس: خۆڕاگری و چەکەکەی مافی ڕەوای گەلی فەلەستینە
سەرۆکی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامی فەلەستین (حەماس) لە کەرتی غەززە جەختی کرد: خۆڕاگری و چەکەکانی بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان مافی ڕەوای هەموو گەلێکە کە خاکی داگیرکرابێ.
خەلیل حەیە بە بۆنەی سی و هەشتەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی بزووتنەوەی حەماس، ئاماژەی بە هەلومەرجی دژوار و مەینەت و ئازارەکانی گەلی فەلەستین بە هۆی دەستدرێژیی ڕژێمی زایۆنی و شەڕی جینۆساید دژبەم گەلە وتیشی: گەلی فەلەستین ئەمڕۆ بەرەوڕووی هەلومەرجێکی سەخت بۆتەوە و لە ئەنجامی دەستدرێژیی ڕژیمی زایۆنی و جینۆساید تووشی ڕەنج و ئازارێکی قووڵ بووە، بەڵام خەباتکاران و قارەمانان و دانیشتوانی جوامێری غەززە سەرەڕای ئازار و مەینەتیەکان هێشتایش هەر وەستاون و کۆڵیان نەداوە. خەلیل حەیە بە ئاماژە بەوەی کە بزووتنەوەی حەماس ئامادەیە هەر پێشنیارێک لێکبداتەوە کە ئەم مافە بپارێزێت و لە هەمان کاتدا گەرەنتیی پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین و مافی دیاری کردنی چارەنووسمان بکات.