قەیرانی مرۆیی لە غەززە
سەرەڕای ڕاگەیەندرانی ئاگربڕ، داگیرکەرانی زایۆنی ئێستایش هەر پێشدەگر ن بە گەیشتنی یارمەرتییەکان و بارەکانی خۆراک و دەرمان بە غەززە، کە ئەوەش ڕەوشی نالەباری ئەم کەرتەی گەلێک دژوارتر کردوووە.
بارودۆخی نالەباری کەشوهەوا کە بەهۆی زریانی بایرۆنەوە دروست بووە کارەساتی مرۆیی لە غەززە دروست کردووە، بەو پێیەی زۆرێک لە ناوچەکان لافاویان لێ کەوتووە و زۆرێک لە باڵەخانە زیانلێکەوتووەکان خەریکە دەڕووخێن. لەوەش خراپتر، ئەم دۆخە غەززەی خستووەتە بەر مەترسیی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکان. ڕۆژی ڕابردوو ئیسماعیل سەوابتە، بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەتی غەززە لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە دەرئەنجامەکانی زریانەکەی ئەمدواییە ڕایگەیاند کە دۆخی کەشوهەوا کارەساتێکی مرۆیی و چەندڕەهەندی لە سەرتاسەری کەرتی غەززە دروستکردووە. ئەوە لەکاتێکدایە کە غەززە لە ماوەی دوو ساڵی جەنگدا زیاتر لە ٨٠%ی ژێرخانی خۆی لەدەستداوە و زیاتر لە یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار فەلەستینی ئاوارە لە خێوەتی ئاسایی و ناوەندەکانی نیشتەجێبوونی ناستاندارددا دەژین. لەلایەکی دیکەوە، خەلیل دەقران، وتەبێژی نەخۆشخانەی شەهیدانی ئەقسا سەبارەت بە دۆخی پزشکی و تەندروستیی کەرتی غەززە وتی: دۆخەکە هەروا ترسناک و کارەساتبار ماوەتەوە، چونکە ڕژێمی داگیرکەر لەوکاتەوە ئاگربڕ ڕاگەیەندراوە یەکسەر ڕێگری لە هاتنە ژوورەوەی دەرمان و پێداویستیی پزشکی بۆ ناو غەززە دەکات. خەلیل دەقران وتیشی: دۆخی تەندروستی و پزشکی لە کەرتی غەززە وەک ڕۆژانی شەڕ وایە و نەگۆڕاوە. ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و لە سەروویانەوە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێت فشار بخەنە سەر ڕژێمی داگیرکەر بۆ ئەوەی ناچار ببێ پێش بە هاتنە ناوەوەی کەرەستەی پزیشکی بۆ ناو غەززە نەگرێ.