کانونی یه‌که‌م 24, 2025 17:40 Asia/Tehran
  • نەتەوە یەکگرتووەکان: غەززە لە سەروبەندی قات و قڕییەکی هەمەلایەنە دایە

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند کە غەززە لە سەرووبەندی قات و قڕییەکی گشتداگر دایەو کەمیی بەرچاوی دەواو دەرمان و کەرەستە پزشکییەکان، زۆر هەست پێ دەکرێ.

"تێدروس ئادهانوم"ی بەرێوەبەری ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی وتوویەتی؛ زیاتر لە سەت هەزار منداڵ و ٣٧هەزار ژنی دوو گیان و خاوەن منداڵی شیرەخۆرە هەتا ئاڤریلی٢٠٢٦ بەرەوڕووی مەترسیی بەدخۆراکین. ئادهانوم پێی داگرت، تەنیا سەتی پەنجای ناوەندە پزشکی و نەخۆشخانەییەکان ئەویش بەشێوەیەکی لاواز، چالاکن، ئەوە لەکاتێکدایە کە کەمیی دەواو دەرمان و کەرەستە پزشکییەکان لە غەززە بەشێوەیەکی بەرچاو هەست پێ دەکرێت. نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەها خوازیاری هاتنی خێراو و بێ شەرت و مەرجی کەرەستەو ئامێرە پزشکییەکان بوو بەمەبەستی ڕزگارکرانی گیانی مرۆڤەکان.

لەلایەکی دیکەوە، ڕێکخراوی "ڕزگاریی منداڵان" بەپێداگریی لەسەر درێژەی قەیرانی مرۆیی لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە سەرباری وەستانی شەڕ، بارودۆخی کارەساتباری مرۆیی لەو ناوچەدا هەروا بەردەوامە. ئەو ڕێکخراوە خوازیاری کرانەوەی خێرای بازگەو تێپەڕگەکانی غەززە بوو بەمەبەستی هاتنی یارمەتییە مرۆییەکان و جەختیشی کرد؛ بێ دەسڕاگەیشتنی پاوەجێ بە تێپەڕگەکان، وەڵامدانەوە بە پێداویستییە بنەماییەکانی دانیشتووان نامومکینە. بەپێی ئەو بەیاننامەیە، لە وەرزی سەرمادا، پێویستیی خێرا هەیە بەهاتنی خانوو و نشینگەی لەپێشدا سازکراو، سەرپەنای کاتیی و جل و بەرگی گەرم بەتایبەت بۆ منداڵان؛ چونکە منداڵان زیاتر لە کەسانی دیکە لەبەر مەترسیی سەرماو شوێنهاتە مرۆییەکانی دان. ئەو ڕێکخراوە هەروەها وشداریی دا، ڕاگرتن و وەستانی شەڕ بەمانای کۆتایی قەیرانی مرۆیی نییەو دواکەوتن لە ناردنی یارمەتییەکان دەتوانێ گیانی هەزاران کەسی سیڤیل بەتایبەت منداڵان بەرەوڕووی هەڕەشەی جیددیی بکا.

سەرپەیڤ