قەسام هەواڵی شەهیدبوونی وتەبێژەکەی و ناساندنی وتەبێژی نوێی راگەیاند
لقی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس بە فەرمی شەهیدبوونی ئەبو عوبەیدە وتەبێژەکەی ڕاگەیاند و لە هەمان کاتدا باسی ناساندنی جێگرەوەی ناوبراوی کرد.
گوردانەکانی شەهید عیزەدین قەسام، لقی سەربازیی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی حەماس، بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند ژمارەیەک لە فەرماندە و چەکدارە دیارەکانی ئەو گوردانە شەهید کراون . لەم بەیاننامەیەدا ، قەسام هەواڵی شەهیدبوونی وتەبێژەکەی ئەبو عوبەیدەی ڕاگەیاند و وتی کە وتەبێژی نوێی ڕێکخراوەکە ناسێنراوە. بەگوێرەی بەیاننامەکە موحەمەد سینوار ناسراو بە "ئەبو ئیبراهیم"، فەرماندەی ئەرکانی گشتی گوردانەکانی عیزەددین قەسام، "محەمەد شەبانە" ناسراو بە "ئەبو ئەنەس"، فەرماندەی تیپی ڕەفەح، و هەروەها "حەکەم ئەلعیسا" ناسراو بە "ئەبو عومەر"، فەرماندەیەکی دێرینی قەسام کە پێشتر لە لوبنان و سوریا و وڵاتانی تر چالاکییەکانی ئەنجامداوە و پاشان لە غەززە جێگیر ببوو، لەریزی شەهیدانی ناسێندراون.