شەهیدبوونی٢٧٥پەیامنێر لە غەززە لە دەسپێکی شەڕەوە تاکوو ئێستا
کانونی یهکهم 31, 2025 18:02 Asia/Tehran
لە ساڵی دوو هەزار و بیست و پێنجی زایینی، پەنجاو شەش پەیامنێری فەلەستینی لە کەرتی غەززە شەهید بوون.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکوومیی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاند؛ ئاماری گشتیی پەیامنێرانی شەهید لە کاتی دەسپێبوونی شەڕەوە تاکوو ئێستا گەیشتە دووسەت و حەفتاو پێنج کەس. هەروەها سێ پەیامنێر بێ سەروشوێن بوونەو تا بەم ساتەوەختە هیچ هەواڵێک لەبارەیانەوە نییەو چوارسەت و بیست پەیامنێریش لە غەززە بریندار بوون. ئاماری باڵای پەیامنێرانی شەهید لە غەززە پێشاندەری ئەوەیە کە رژێمی زایۆنیستی لەئەنقەست پەیامنێران دەکاتەئامانج و بە کوشتن و گرتن و ترساندن و پێشێلکردنی یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکان بەنیازە دەنگی راستیی و حەقیقەت کپ بکا.