کانونی دوھەم 12, 2026 09:10 Asia/Tehran

وتەبێژی ڕێکخراوی فریاگوزاری لە کەرتی غەززە ڕایگەیاندووە کە بە هۆی سەرما و سۆڵەی یەکجار زۆر و ڕوخانی باڵاخانەکانەوە، زیاتر لە ٢٧ کەس لەم ناوچەیە گیانیان لەدەستداوە.

مەحمود بەسەل، وتەبێژی ڕێکخراوی فریاگوزاریی غەززە ڕایگەیاند، بەهۆی سەرمای زۆر و داڕمانی باڵەخانەکانی کەرتی غەززەوە لانیکەم ٢٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و وشداریشیدا لەحاند ئەوەی بێتوو قەیرانی لەبەردەستدا نەبوونی خزمەتگوزارییەکان لە کەرتی غەززە تا چەند ڕۆژیتر چارەسەر نەکرێت، ڕەنگە هەڵکشانی ژمارەی قوربانییەکان بەچاوی خۆمان ببینین.مەحمود بەسەل وتیشی: نۆ منداڵیش بەهۆی سەرما و سۆڵەوە گیانیان لەدەستداوە. لە لایەکی دیکەوە ڕێکخراوی ئانڕوا جەختی لەوە کردەوە کە بەهۆی ئەو سنووردارکردنانەی کە داگیرکەران بۆ چوونەژوورەوەی یارمەتییە مرۆییەکان سەپاندوویانە، منداڵانی کەرتی غەززە لە دۆخێکی ترسناکدا دەژین. منداڵانی کەرتی غەززە مافی ئەوەیان هەیە کەرەستەی گەرمکەرەوە و خۆراکی پێویستیان لە بەردەستدابێ. منداڵان پێویستیان بەو یارمەتییانەیە کە بەهۆی ئەو سنووردارکردنانەی کە لەلایەن داگیرکەرانەوە سەپێنراون، گەیشتنیان بە کەرتی غەززە گونجاو نییە. ئانڕوا نیگەرانی خۆی دەربڕی بەرامبەر بە بەردەوام بوونی گەمارۆی مرۆیی غەززە، سەرەڕای جێبەجێکرانی ئاگربەڕ، هەروەها وشداریشیدا لەحاند دۆخی نالەباری منداڵان لە کەرتی غەززە. ڕژێمی زایۆنی لەکاتێکدا ڕێگری دەکات لە گواستنەوەی کانێکس و ماڵی ئامادە بۆ کەرتی غەززە کە کێشە و گرفتی خەڵک بە هۆی دابەزینی پلەکانی گەرما لە ناوچەکە یەکجار زیاتر بووە و سەدان خێوەت لە خان یونس بەهۆی بارانی بەخوڕ و با و زلان لەناوچوون.

سەرپەیڤ