کانونی دوھەم 13, 2026 17:42 Asia/Tehran
  •  بەردەوامیی بنپێکرانی ئاگربەس لە کەرتی غەززە

میدیا فەلەستینییەکان ڕاپۆرتیان داوە کە لە پەلامارە درۆنییەکانی ئەمڕۆی داگیرکەران بۆ سەر ناوچەکانی باشووری کەرتی غەززە ٣ فەلەستینی شەهید بوون.

نووسینگەی میدیایی حکومەتی فەلەستینیش لە غەززە ڕایگەیاندووە ڕژێمی زایۆنی تا ئیستا هەزار و ١٩٣ جار ئاگربەسی پێشێل کردووە.بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، پێشێلکارییەکانی ئاگربەس شەهیدبوونی ٤٨٤ فەلەستینی بەدواوە بووە. سەرچاوە تەندروستییەکان لە غەززەیش ڕایانگەیاندووە کە ئەمڕۆ شەش فەلەستینی بە هۆی ڕووخانی باڵەخانە زیانلێکەوتووەکانەوە گیانیان لەدەستداوە کە دوو منداڵ لە نێو ئەو قوربانیانەدا دەبیندرێ. ژماری شەهیدانی فەلەستینی لە سەرەتای هێرشەکانی ڕژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە هەڵکشاوە بۆ ٧١ هەزار و ٤٢٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە ١٧١ هەزار و ٣١٨ کەس.

سەرپەیڤ