حەماس خوازیاری جێبەجێکردنی بە تەواوی بەڵێنەکانی قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی غەززە بوو
لە کاتێکدا لەم ڕۆژانەدا باس لە جێبەجێکردنی قۆناغی دووهەمی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە لە ئارادایە، حەماس خوازیاری جێبەجێکردنی بە تەواوی بەڵێنەکانی قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە لە لایەن ڕژێمی زایۆنی و هەنگاونان بەرەو قۆناغی دووهەمە.
حازم قاسم، وتەبێژی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس، وتی: ئێمە لە حكومەتی ئەمریكا داوا دەکەین ،حکومەتی ئەمریکا ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی پابەند بکات بە جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی ئاگربەست بە تەواوی، پاشان بەرەو قۆناغی دووەم هەنگاو بنێت. هەروەها سەبارەت بە دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی ئاگربەستی غەززە لەلایەن نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند، "ئێمە بەتەواوی ئامادەکاریمان هەیە بۆ ڕادەستکردنی بەڕێوەبردنی کەرتی غەززە بە لیژنەیەکی تەکنۆکراتی سەربەخۆ و ئاسانکاری بۆ کاری ئەم لیژنەیە بکەین".
لە لایەکی دیکەوە، "تاهر نونو"، ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی بەرپرسی نووسینگەی حەماس، هەروەها ئاماژەی بە ئاستەنگەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بە خەڵکی غەززە کرد و وتی: پێویستە وڵاتانی نێوەندگیر فشار بخەنە سەر ڕژێمی زایۆنی بۆ کردنەوەی دەروازەکان و خێراترکردنی ڕەوتی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە و کشانەوەی سوپای زایۆنیستی لەم كەرتە."
لە لایەکی دیکەوە سەرچاوە فەلەستینییەکان ڕایانگەیاندووە کە ڕژێمی زایۆنی ڕێگری لە گواستنەوە بۆ قۆناغی دووهەمی پلانی ئاگربەست لە غەززە دەکات و ڕایانگەیاندووە کە دژایەتی ڕژێمی زایۆنی بۆ ئاوەدانکردنەوەی کەرتی غەززە و کشانەوەی هێزەکانی لە غەززە ئاستەنگە سەرەکییەکانی دەستپێکردنی قۆناغی دووهەمی ئاگربەستی غەززەیە