بەردەوامیی بنپێکرانی ئاگربڕ و هەڵکشانی ژماری شەهیدانی کەرتی غەززە
کانونی دوھەم 18, 2026 22:14 Asia/Tehran
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا زایۆنییەکان فەلەستینییەکیان شەهید و شەش کەسیشیان بریندار کردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستیی غەززە؛ ژماری شەهیدانی کەرتی غەززە هەڵکشاوە بۆ ٧١ هەزار و ٥٤٨ کەس و ژماری بریندارانیش گەیشتۆتە ١٧١ هەزار و ٣٥٣ کەس. دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە بە داکۆکیی ئەمریکا جیا لەوەی کە فەلەستینییەکانی بەرەوڕووی جینۆساید و بەرەکوژییەکی تەواو کردەوە، کاولاکارییەکی تۆقێنەریشی لێبەجێماوە ، تا ڕادەیەک کە بە پێی راپۆرتەکان زیاتر لە ٩٠%ی ژێرخانەکانی کەرتی غەززە بە تەواوی تیاچوونە.