کانونی دوھەم 21, 2026 18:30 Asia/Tehran

سەرۆکی بەشی منداڵانی نەخۆشخانەی ناسر وشداری دا؛ لە ماوەی ڕۆژانی داهاتوودا ژۆمارێكی زۆرتر لە زارۆكانی فەلەستینی گیانی خۆیان لە دەس دەدەن .

ئەحمەد ئەلفەرا سەرۆکی بەشی منداڵان لە  نەخۆشخانەی ناسر هۆشداریدا لەوەی بەهۆی دابەزینی بەرچاوی پلەکانی گەرما و بەردەوامیی ئاوارەبوونی دانیشتوانی کەرتی غەززە،  ژومارێکی زۆرتری منداڵان لە کەرتی غەززە گیان لەدەستدەدەن .

ئەحمەد  ئەلفەرا  هەروەها وتی : منداڵان لە كەرتی غەززە لە دۆخێكی نامرۆیی و مەترسیدار  بەسەر دەبەن و ئامێر و کەلوپەلی گەرمكەرەوەی پێویست لەو ناوچەدا بوونی نییە و ڕۆژانی داهاتوو دۆخەكە نالەبارتر دەبێت.

 لە لایەكی دیكەوە ڕاپۆڕتەكان باس لەوەدەکەن كە داگیركەرانی زایۆنی  پەلامارەكانیان دژی  كەرتی غەززە درێژە پێ دەدەن بە جۆرێ كە  چەکدارانی داگیركەر و شارۆچكە نشینان ئەمڕۆ پەلاماریان كردە سەر شاری نابلۆس لە باكووری  ئەو ناوچەیە .

مانگی سووری فەلەستینیش ڕایگەیاندووە كە لە پەلاماری شارۆچكە نشینانی زایۆنی بۆ سەر شارۆچكەی عورەیف لە نابلوس دوو فەلەستینی  بریندار بوونە.

شارۆچكە نشینانی زایۆنی  زیاتر لە  دە تڕۆمبیلی  قورس و سوارییان لەو شارۆچكە  ئاگر داوە . ڕژێمی زایونیش ڕۆژی ڕابردوو  پەلاماری كردە سەر  بنكەی ئانڕوا و دەستی كرد بە  كاول كردنی  بینا و  كەرەستەكانی ئەو دامەزراوەیە .

هاوکات سەرچاوەکانی هەواڵ لە لوبنان باسی درێژەی پێشێلکارییەکانی ئاگربەست لە لایەن زایۆنیستەکان و پەلاماری نوێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەلایەن ئەو ڕژێمەوە بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە شارۆچکەی زەهرانی لە باشووری لوبنانیان كرد . بە پێی ڕاگەینردانی وەزارەتی تەندروستی  لوبنان، لەو  پەلامارەدا  هاووڵاتییەکی لوبنانی شەهید كراوە .

 

سەرپەیڤ