ئاگربەسی غەززە سەرپۆشێك بۆ درێژەی كوشت و بڕ
سەرۆكی ڕێكخراوی نێونەتەوەیی بەرگری لە مافی نەتەوەی فەلەستین وێڕای ئاماژە بە شەهادەتی سێ پەیامنێر بە دەس داگیركەرانی زایۆنی وتی شەهادەتی یازدە فەلەستین بۆ وێنە سێ پەیامنێر نیشاندەری ئەوەیە كە ڕێككەوتنی ئاگربڕ نەبووەتە هیچ پارێزگارییەکی بۆ خەڵکی سڤیل ، بەڵکو بووەتە ئامرازێک بۆ درێژەدان بە کوشتنی ڕاستەوخۆی فەلەستینییەکان.
سەڵاح عەبدولعاتی، سەرۆکی کۆمیسیۆنی نێودەوڵەتی داکۆکی لە مافەکانی فەلەستین ڕایگەیاند: بەردەوامی بەئامانجگرتنی هاووڵاتیانی مەدەنی و ڕۆژنامەنووسان لە کەرتی غەززە، هاوڕێ لەگەڵ ئاوارەبوونی زۆرەملێ و لەناوبردنی ژێرخانەكان، درێژەپێدەرێکی ئاشكرای کۆمەڵکوژییە، کە لە ڕێگاگەلی جۆراوجۆر و لە ژێر سای بێدەنگی نێودەوڵەتیدا ئەنجام دەدرێت .عەبدولعەتی: کردەوەکانی داگیرکەرانی زایۆنیستی لە کوشتنی فەلەستینییەکان و بەئامانجکردنی پەیامنێران لە ناوچە فەلەستینییەکان، سیاسەتێکی ئامانجدارە بۆ شاردنەوەی ڕاستییەکان و سەرکوتکردنی گێڕانەوەی ئازادانەی فەلەستینییەکان، هەروەها هەوڵێکە بۆ شاردنەوەی بەڵگەکانی جینۆساید و برسێتی و لەناوبردنی بەربڵاوی بیروڕای گشتیی نێودەوڵەتی.بە پێی هەواڵێكی دیكە سەربازانی زایونی دوای پەلامار بۆ سەر ماڵێك لە شارۆچكەی بەیت ئامر لە لێواری ڕوژئاوا ، باوكێك و سێ مناڵەكەیان گرت و ئەوانیانی گواستەوە بۆ پادگانی سوپا لە شاروچكەی زایونی نشینی كەرمی تسوور لە باشووری ئەو شارۆچكەیە .هەروەها لە شاروچكەی كەفەر قەدوم لە لێواری ڕوژئاوا سەربازانی زایونی بە پەلامار كردنە سەر چەن ماڵ و پشكنین و كاول كردنی ماڵەكان پێنج لاوی فەلەستینیان قۆڵبەست كرد و پاشان لە ناوچەكە كشانەوەبە پێی هەواڵێكی دیكە وەزارەتی تەندروستی فەلەستسنس لە كەرتی غەززە ڕایگەیاند كە ژوماری شەهیدانی پەلامارەكانی سوپای زایونی بۆ سەر كەرتی غەززە گەیشتووەتە حەفتاو یەك هەزار و 654 كەس و بریندارانیش گەیشتووەتە 171 هەزار و 391 كەس .فرانچسكا ئالبانیز ڕێپورتێری تایبەتی ڕێكخراوی نەتەوەكان لە كاروباری هاوپەیوەند بە سەرزەوییە داگیركراوەكانی فەلەستین سەبارەت بە هێرشی سیستماتیكی ڕژێمی زایونی بۆ سەر ناوەندەكانی ڕێكخراوی نەتەوەكان بۆ وێنە ئانڕوا وتی : دەبێ ئەندامییەتی ئەو ڕژێمە لە ڕێكخراوی نەتەوەكان هەڵپەسەردرێتەوە و بایكوتەكانی ڕێكخراوی نەتەوەكان دژی تەلابیب دەبێ بسەپێندرێت .