وتەبێژی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین: داهاتووی غەززە دەبێ بەدەست خەڵکی ئەو ناوچەوە دیاری بکرێ
کانونی دوھەم 30, 2026 22:39 Asia/Tehran
وتەبێژی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین پێی داگرت؛ پێویستە داهاتووی کەرتی غەززە بەدەست خەڵکی ئەو کەرتەوە دیاری بکرێ.
"محەممەد حاج موسا" وتەبێژی فەرمیی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین پێی داگرت؛ خەڵکی کەرتی غەززە تەنیا کەسانێکن کە دەتوانن چارەنووسی خۆیان دیاری بکەن.
ناوبراو خوازیاری یەکڕیزیی نیشتمانیی فەلەستینیەکان و هەنگاونان بەئاراستەیەکی هاوبەشدا بوو لەپێناو بەرەوڕووبوونەوەی کێشەو ئاستەنگەکانی هەنووکە و وتی: خەڵکی غەززە هەرگیز زێدو نیشتمانیان جێ ناهێڵن و پتر لە سەت هەزار کەس لە دانیشتووانی غەززە خوازیاری "گەڕانەوەی خێرا"ن بۆسەر ماڵ و حاڵی خۆیان.