شوبات 04, 2026 17:22 Asia/Tehran
  • حەماس: تەشەنای پەلامارەکان دژی غەززە، درێژەی شەڕی ژینۆساید و پێشێلکرانی ئاگربەسە

بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند کە تەشەنای پەلامارەکانی رژێمی زایۆنیستی بۆسەر غەززە، درێژەی شەڕی ژینۆساید و پێشێلکردنی ئاگربڕە.

بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) لە کاردانەوە بە تەشەنای پەلامارەکانی رژێمی زایۆنیستی دژی ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەززە، ڕایگەیاند؛ ئیدیعای رژێمی داگیرکەر لەمەڕ پەلاماردرانی چەکدارەکانی، بیانوویەکە بۆ پاسادانی درێژەی کوشت و بڕ و دڕندەکارییەکان لە غەززەدا. بزووتنەوەی حەماس هەروەها ڕایگەیاند؛ ئەو پەڵپ وبیانووە، هەوڵێکە لەپێناو سەپاندنی ڕاستیی هەمیشەیی ترساندن و تیرۆرکردن، ئەوە لەکاتێکدایە کە پەیمان و ڕێککەوتنەکانی ئاگربڕ و باقی ڕێککەوتنەکان، بەتەواوەتی پشت گوێ دەخرێن. بزووتنەوە حەماس داوای لە نێوەندگران و وڵاتانی زامنی ڕێککەوتن کرد هەتا لەهەمبەر کردەی نەتانیاهوی تاوانکاری جەنگی، هەڵوێستێکی شێلگیرانە بگرنەبەر کە بەشێوەی سیستماتیک لەهەوڵی شکست پێهێنان بە ڕێککەوتنەکەو درێژەی ژینۆساید، کوشت و بڕ و برسێتی دان بە خەڵکی غەززەیە.

 

سەرپەیڤ